به بیرت دێ
له سه‌ر هێلی نه‌خشه‌کانی نیشتیمانم
چۆن ده‌نووستین !
به بیرت دێ
له‌ژێر پیتی ناوه‌کانی دۆڵ وچیای
کوردستانم
چۆن باوه‌شمان له یه‌کتری ده‌توانده‌وه‌و
ده‌بووین به ته‌م !
درێژه‌ی بابه‌ت...
| Mon | Tue | Wed | Thu | Fri | Sat | Sun |
|---|---|---|---|---|---|---|
| 1 | ||||||
| 2 | 3 | 4 | 5 | 6 | 7 | 8 |
| 9 | 10 | 11 | 12 | 13 | 14 | 15 |
| 16 | 17 | 18 | 19 | 20 | 21 | 22 |
| 23 | 24 | 25 | 26 | 27 | 28 | 29 |
| 30 | 31 | |||||
به بیرت دێ
له سه‌ر هێلی نه‌خشه‌کانی نیشتیمانم
چۆن ده‌نووستین !
به بیرت دێ
له‌ژێر پیتی ناوه‌کانی دۆڵ وچیای
کوردستانم
چۆن باوه‌شمان له یه‌کتری ده‌توانده‌وه‌و
ده‌بووین به ته‌م !
درێژه‌ی بابه‌ت...هه‌ندێک باخی ووشه‌ی شیعریان
هه‌لناوه‌رێ
هه‌ندێکی تر داخی دڵی پر عیشقیان
قه‌ت نامرێ
جیهان هه‌مووی
چه‌ند تۆپه‌ڵێک به‌فری یاری و
زه‌رده‌خه‌نه‌و چه‌پکه گوڵه
به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا هه‌تایه
نه ئه‌وه‌رێ و
نه ڕۆژێکیش له ناو ده‌چێ
ئه‌ویش ته‌نها
چه‌ند خورپه‌یه‌ک خۆشه‌ویستی ناخی دڵه
درێژه‌ی بابه‌ت...تۆم خۆش ده‌وێ
له‌سه‌ر باڵی گشت په‌پووله‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی
ئه‌م به‌هاره
بۆت ده‌نووسم
تۆم خۆش ده‌وێ
درێژه‌ی بابه‌ت...من لێره‌وه
که ئێواران تاریک دادێ
وه‌ک هۆنراوه‌یه‌کی زۆر بێزار
ده‌هۆنمه‌وه
لێوی ده‌ریاو دارستانی ئه‌م ووڵاته
هه‌رچه‌ند ئێره خۆر ئاوایه
چه‌ندین ده‌ریا له نێوانمان
وای لێ کردین
له یه‌کتری گه‌ڵێک دوور بین
به‌ڵام دڵم هه‌ر له لاته
درێژه‌ی بابه‌ت...پێ بکه‌نه
تا ئه‌و به‌فره‌ی له‌سه‌ر پرچی ئه‌و ده‌بینی
تا ئه‌ومانگه‌ی به ڕوو زه‌ردی
له باوه‌شی خۆت ده‌بینی
پێ بکه‌نه .. پێ بکه‌نه
درێژه‌ی بابه‌ت...ده‌رگاكانتان ئاوه‌ڵاكه‌ن
په‌نجه‌ره‌یه‌ك ، له‌و ویژدان بخه‌نه سه‌ر پشت!
ئه‌مشه‌و ئه‌مشه‌و
عه‌به‌س ترین مه‌خلوقی شار ، شار ده‌گه‌ڕێ
چاوتان ڕاخه‌ن ، ڕووداوه‌كه‌ی به‌ڕوداوی ڤۆڵكان ده‌چێ
متمانه‌كه‌ن ، گه‌لۆ ، متمانه‌كه‌ن
هیچ حه‌یرانێ ، وه‌كو باڵای لێوان نی یه!
درێژه‌ی بابه‌ت...من وه سوبحی ئه‌م عیشقه‌وه ..
دیوانێکم له قه‌ڵه‌می چڵه‌گیاکان ،
پڕم له‌شه‌ونمی عیشق و
پڕم له شۆخی هه‌ڵاژاو
پڕم له‌عیشوه‌ی مانگه‌شه‌و
پڕم له‌ختوکه‌و له‌ئاگری دره‌نگ شه‌وی
تاقانه‌دڵداره‌کانی ئه‌ودیو دۆزه‌خ.!
درێژه‌ی بابه‌ت...ساڵانێ به‌ر له‌ئێستا ..
من وه‌ك شه‌ونم ئاشنا به‌هه‌رێز و ،
وه‌ك سێبه‌ر ئاشنا به‌ته‌ڵان و ،
وه‌ك شه‌ماڵ ئاشنا به گڕ ..
من ئاشنا بووم .. به‌هاوڕێیه‌ك ..
درێژه‌ی بابه‌ت...عیامێکه خۆره‌تاوی ناو کلوی عیشقیکه دڵم ..
دڵم پڕه ،له ڕۆشنایی مانگه‌شه‌وی ئه‌وکچانه‌ی
ئێوارانێ، وه‌ک هه‌ڵمێ له په‌رییه‌کانی به‌هه‌شه‌ت
به‌سه‌ر کانی و
ئاونگ و گیادا ده‌بارێن !
درێژه‌ی بابه‌ت...ئيسماعيل خورمالي
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که جێت هێشتووم..
ئاگر سه‌رو دڵی گرتووم ،
نه بزه‌یه‌ک به لێوما دێ و ..
نه چرایه‌ک ..نه نه‌ختێ نوور به ماڵما دێ!
درێژه‌ی بابه‌ت...له چی هه‌ڵدێی
ئه‌ی به‌و مه‌ستی مه‌یخانه‌ی قه‌ڵه‌م و جوانی
ئه‌ی عه‌نبه‌ری مێرگی گوڵعومه‌رم ، له چی هه‌ڵدێی ؟
له چی هه‌ڵدێی ؟ نه تۆ ئاهووی ، نه به‌یتی من ، ڕاو و ڕاوچی
نه تۆ خه‌زنه‌ی حه‌شار دراوی و نه من دزی ناو که‌ڵه‌کی دزستان و
نه تۆ شه‌مامه‌ی هه‌وه‌ڵ به‌ری بۆیسانیت و
نه من کڵاو کوڕه‌ی ده‌شتی مه‌حبووبان و نه من سیای ده‌شتی شه‌مامانم
ئیدی ئه‌ی یار له چی هه‌ڵدێت



















